وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رێکارەکانی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی ئاشکرا کرد و دەڵێت "نابێت نرخی بەنزینی حکومی بە کوالێتی نۆرماڵ لە ٧٥٠ دینار و هی بازرگانیش لە ٨٥٠ دینار زیاتر بێت".
دوو شەممە، ٢٠ تەمووز ٢٠٢٦، وەزیری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایگەیاند "دوا بە دوای نووسراومان ژمارە (٢٣٦٤) لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/٢ تایبەت بە ڕێگەپێدان بە هاوردەکردنی (بەنزین) بۆ پارێزگاکانی هەرێم، لەسەر فەرمانی ڕێزدار سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و دابەزاندنی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێم و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان"، بڕیاردراوە بە:
یەکەم: بەنزینی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان کە بە کوالێتی (نۆرمال) دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیان نرخی فرۆشتن بریتییە لە (٧٥٠) دینار بۆ هەر لیترێک، بە هەمان ڕێکاری کارپێکراو بەردەوام دەبێت و وەزارەتمان هەوڵ دەدات زۆرترین ڕێژەی بەنزین بخاتە بازاڕ.
دووەم: نرخی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی (نۆرمال)ی بازرگانی (تیجاری) لە بەنزینخانەکان نابێت لە (٨٥٠) هەشت سەد و پەنجا دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت، بە پێچەوانەوە بە بەنزینخانەکە دووچاری لێپێچینەوە دەبێت.
سێیەم: ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.
وێنەیەک لە نوسراوەکە: