سەنتەری میترۆ راگەیاندراوێکی سەبارەی بە "رێکارەکان و گواستنەوە و دەستگرتن بەسەر کەلوپەلی ئۆفیسی کەناڵی NRT لە هەولێر" بڵاوکردەوە.
دوو شەممە، ٢٠ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی سەنتەری میتۆردا هاتووە "رێكارەكان بەرامبەر داخستن و پاشان گواستنەوە و دەستگرتن بەسەر كەلوپەلی ئۆفیسەكەی ئێن ئارتی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای هەولێر رەتدەکەینەوە داوا دەكات بە یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ ئەم كەیسە بكرێت نەك بڕیاری سەروو كە كەس نەزانێ كێیە".
سەنتەری میترۆ داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات "پابەندبن بە هەموو بڕگەكانی یاسای رۆژنامەگەری نەك تەنها بەندەكانی ماف و ئیمتیازات، بەڵكوو پابەندی ئەرك و ئیتیكی كاری رۆژنامەگەریش بن".
دوێنێ، هێرش قادر، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كەناڵی ئێن ئارتی لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە ئاگادار كراوەتەوە كە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦ لە ئۆفیسی ئێن ئارتی ئامادە بێت تا كەلوپەلی ئۆفیسەكەی رادەست بكەن، ووتی، "لە بری رادەستكردن دوو بارهەڵگر كەلوپەلەكانی ئۆفیسەكەمانی دەگواستەوە،كۆمەڵێك كارمەندی هێزی ناوخۆ بە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە بە دوو كاروان كەلوپەلەكانیانی دەگواستەوە، هەر لە سێتی كامێرا و سێتی مایك و دەنگ و میكسەر و تاقمی قەنەفە و كۆمەڵێك تەلەفزیۆن و پرنتەر و سەلاجە و كورسی و تەپڵەك و سپلیت".
لە ٤ شوبات ٢٠٢٦ ، هێزێکی ئەمنی ئۆفیسەكانی كەناڵی ئێن ئارتی لە دهۆك و هەولێر داخست. بەڕێوەبەری ئێن ئارتی ئەو كات رایگەیاند كە هیچ پاساوێك بۆ ئەم داخستنە نییە و پارێزگاری هەولێریش هۆكارەكەی بۆ "بێڕێزی كردن بە سیمبولەكانی نیشتمان" دەگەڕێنێتەوە.