محەمەدی حاجی مەحمود: باوەڕ ناکەم سەرکردەکانی کورد لێرە مابێتن

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە سەرکردەکان و حکومەت گرت و ڕایگەیاند کە باوەڕ ناکات لەم دۆخەدا سەرکردەکانی کورد هیچیان لە وڵاتدا مابێتن و ڕوونیشی کردەوە لە جەنگی پێشووتری چل ڕۆژەشدا کە دەگەڕان کەسیان دەست نەدەکەوت و هیچیان لە ناوخۆدا نەبوون.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە گرانیی بازاڕ و سووتەمەنی ڕەخنەی لە حکومەت گرت و وتی'' بەنزین و پێداویستییەکان بۆ گران دەکەن و ئەوە ئەرکی حکومەتە چارەسەری بکات چونکە ناکرێت خەڵک تا سەر چاوەڕێی ئەم دۆخە بکات.''

سەرۆکی حزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد کە مامەڵەی دەسەڵات لەگەڵ هاووڵاتییان وەک گیسکەکەی هەیاسی خاسی لێهاتووە و هەر کاتێک دۆخی خەڵک تۆزێک باش دەبێت گورگەکەیان پیشان دەدەن تا بگەڕێنەوە کەوڵەکەی خۆیان.



PM:09:32:20/07/2026