دەزگای
ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی چوار بازرگانی مادەی هۆشبەری لە ڕێگەی دوو ئۆپراسیۆنی
جیاوازدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
بە پێی راگەیەنراوی ئاسایشی هەرێم ، ئۆپراسیۆنەکان لە ڕۆژانی
١٨ و ١٩ی ئەم مانگەدا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئەنجام دراون و لە ئەنجامی ئەم
دوو ئۆپراسیۆنەدا، دەست بەسەر ٥ هەزار دەنک حەبی هۆشبەر و ٢١ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر
لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.
سەرجەم تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانیش بەپێی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی
مادە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و ڕەوانەی دادگا کراون.