سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی تەمووز ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بە ئەگەری زۆرەوە لیستی مووچەی مانگی تەمووز ئەم شەو دەنێردرێت بح بەغداد و سبەی رادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت".
سێ شەممە، ٢١ تەمووز ٢٠٢٦، بەپێی هەواڵێکی میدیای نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی راگەیاندوون "ئەگەر هیچ دۆخێکی نائاسایی نەیەتە پێش، ئەمشەو شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا و سبەی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران و لیستی مووچەی مانگی تەممووز رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێن".
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کرد "هەوڵ دەدەین زوو رێکارەکان تەواو بکەین تاوەکو مووچەی فەرمانبەران دوانەخرێت".
"مانگانە لەگەڵ لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشتریش بۆ بەغدا دەنێرن و کارەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیرانیش تەواو بوون و هەر بۆیە ئەویش رادەست دەکرێت" سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وای وتوە.