دوای ئەو شەپۆلە هێرشە درۆنیەی کاریە سەر پارێزگای هەولێر، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئەحمەد هۆشیار بە میدیاکانی راگەیاند " گەشتە هاتوو و رۆیشتووەکانی فرۆکەخانەی هەولێر بە شێوەی کاتیی راگیراون".
سێ شەممە، ٢١ تەمووز ٢٠٢٦، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، ئەحمەد هۆشیار دەڵێت "لەگەڵ هەبوونی شەپۆلێکی هێرشی بو سەر شاری هەولێر و ئاسمانی هەولێر و گەشتە هاتوو و رۆیشتووەکانی فرۆکەخانەی هەولێر بە شێوەی کاتیی راگیراون".
" لە دوای ئاسایی بونەوەی رەوشی ئەمنی، گەشتەکان وەک خۆیان بەردەوام دەبن، تەنیا بەشێوەیەکی کاتی راگیراون"، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی هەولێر وا دەڵێت.
ئەم ئێوارەیە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر چالاک کرا و توانرا شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ئاسمانی ناوچەکەدا تێکبشکێندرێن.