وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی نوێی بەنزینی راگەیاند

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە مەبەستی رێکخستنی نرخی بەنزین بە کوالێتییەکانی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر، چەند بڕیارێکی نوێی راگەیاند.

بڕیارەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

یەکەم: نرخی فرۆشتنی بەنزینی نۆرماڵی دابینکراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، لە بەنزینخانەکان بۆ هەر لیترێک بە ٧٥٠ دینارە. هاوکات نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتیی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە ٨٥٠ دینار زیاتر بێت.

دووەم: نرخی بەنزینی کوالێتیی موحەسەن لە بەنزینخانەکان نابێت لە ١٠٠٠ دینار زیاتر بێت.

سێیەم: نرخی بەنزینی کوالێتیی سوپەر لە بەنزینخانەکان نابێت لە ١٢٠٠ دینار زیاتر بێت.

چوارەم: پێویستە کوالێتیی هەرسێ جۆری بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.




AM:10:23:22/07/2026