چاودێرێک: پرۆسەی ئاشتی لە رێکەوتنێک بە دڵێ ئەنکەرە نزیک دەبێتەوە

دوێنێ ٢١ تەموزی ٢٠٢٦ نوعمان قورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی هەموو فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کرد و ئەجێندای سەرەکی سەردانەکەشی گفتوگۆ کردن بوو دەربارەی پڕۆسەی ئاشتی کە دەوڵەت بە پڕۆسەی (تورکیای بێ تیرۆر) ناوی لێدەبات.

سەردانەکەی قورتولموش دوای رۆژێك بوو لە سەردانی شاندی دەمپارتی بۆ ئیمرالی و گفتوگۆکردنی لەگەڵ ئۆجالان.

سەبارەت بەم دیدارەی سەرۆک پەرلەمان چاودێرێکی ئاگادار بە سپی راگەیاند کە بە پێی ئەو جموجوڵە سیاسییانە خەریکە هەردوولا دەگەنە رێککەوتنێکی نزیك لەوەی دەوڵەت دەیخوازێت.

وتیشی: وردەکاری ئەم رێککەوتنە کاتێك زیاتر دیار دەبێت کە رەشنووسی بە یاساییکردنی پڕۆسەکە دەگاتە پەرلەمان و رەنگە قەندیل ناچار بکرێت تا پابەند بێت بەو رێکەوتنە.

ئاماژەی بەوەشدا کە لە گفتوگۆی قورتولموش و پەرلەمان بە هیچ شێوەیەك باسی پارتی ژیانی ئازاد (پژاك) نەکراوە.




AM:11:14:22/07/2026