سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەدان پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆن واژۆ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی, فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ٧٢٩ پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر راژەی (میلاک) وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەرکردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بووە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم ئەو پلەدارانە ماوەی یاسایی خۆیان تەواو کردووە و رێکارە پێویستەکانی بەرزکردنەوەی پلەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیراندا گیراوەتە بەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەم فەرمانە لە ئیمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پلەدارەکان ماف و شایستە یاساییەکانیان وەر دەگرن.