''هەناردەی نەوتی هەرێم زامنی مووچەی فەرمانبەرانە''

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند'' بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زامنی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە و ئاسایشی کێڵگە نەوتییەکانیشی لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵدایە.''

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی کردەوە پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک بابەتێکی تەواو ناوخۆییە و بڕیاردان لەسەری تەنها لە دەسەڵاتی بەغدایە.

هەروەها ئاشکرای کرد سبەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزاری سەردانی تاران دەکات، کە تێیدا پرسی غاز لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.



PM:06:28:22/07/2026