ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمجەد حوسێن پەناهی بە میدیاکانی راگەیاند "کاتژمێر ٦:٥٠ خولەک هێرشکراوەتە سەرمان و ٦ پێشمەرگەمان بریندارە".
چوار شەممە، ٢٢ تەمووز ٢٠٢٦، ئەمجەد حوسێن پەناهی رایگەیاند "مووشەکەکان لە جۆری خەیبەری کەرار بوون و بەرەو بارەگای کۆمەڵە هاوێژراون و بەداخەوە تاوەکو ئێستا ٦ پێشمەرگەمان بریندار بوون".
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی کۆمەڵە هێرشەکە بۆ سەر دۆڵی ئالانە بووە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.