بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆمەڵگەی کاوەی سەر بە قەزای قوشتەپە ڕووداوێکی تەقەکردن ڕووی دا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و ژنێکیش بە سەختی بریندار بوو
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پیاوێک دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە پیاوێکی دیکە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەبینێت و دواتر تەقە لە ژنەکەی و ئەو پیاوە دەکات بەهۆی تەقەکانەوە پیاوەکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست داوە و ژنەکەش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لە ژیاندا ماوەتەوە
شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو خانەوادەیە خەڵکی ناوچەی شەرقاتن هەروەها تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر هۆکار و وردەکاریی ڕووداوەکە دەست پێ کردووە