بەڕێوەبەرایەتی گشتیی
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دوا وادەی پرۆسە تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان بۆ حەجی
ساڵی داهاتوو ئاشکرا دەکات.
لەمبارەیەوە کاروان
ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە
ماوەی دوو رۆژی رابردوودا کە ناوتۆمارکردن بۆ حەج کراوەتەوە، نزیکەی هەشت هەزار کەس
ناوی خۆیان تۆمار کردووە و "پڕۆسەی ناوتۆمارکردن بە دروستی بەڕێوەدەچێت و ئەوانەی
دەیانەوێ ساڵی داهاتوو بچنە حەج، دوایین کات ٥ی مانگی داهاتووە بۆ ناونووسین".
پرۆسەی ناونوسین بۆ
حەجی ساڵی داهاتوو ٢١ی تەموز بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد و بە وتەی حەج و عومرەی
هەرێمی کوردستان، ئەو کەسانەی ساڵانی پێشوو ناویان بۆ حەج نووسیوە و ناویان نەهاتووەتەوە
دەبێت دووبارە ناویان تۆمار بکەنەوە. هەر کەسێکیش پێشتر حەجی کردبێ مافی نییە
دووبارە ناوی تۆمار بکاتەوە.