بەشێکی دیکەی رێگای نێوان دووسایدی دووکان – چوارقوڕنە دەکرێتەوە


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی دووکان - چوارقوڕنە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ۱۱ کیلۆمەتری دیکەی رێگەکە بە رووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

پێنج شەممە، ٢٣ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی ئاوادەنکردنەوەدا هاتووە "لە چوارچێوەی قۆناغەکانی دووەم و سێیەمی پڕۆژەی دووسایدی دووکان - چوارقوڕنە، کارەکانی ١١ کیلۆمەتر لە ڕێگاکە تاوەکو ناوچەی کانی وەتمان تەواو بووە. لە ئێستاشدا تەنیا بڕگەکانی هێڵکاری و هەندێک کاری وردی تەکنیکی ماون، کە بڕیارە تاوەکو هەفتەی داهاتوو کۆتاییان بێت و بە فەرمی بخرێتە خزمەت هاوڵاتییانەوە".

زانیاری دەربارەی پڕۆژەکە:

درێژایی گشتی: ٣٦.٥ کیلۆمەتر.
تێچووی پڕۆژە: زیاتر لە ٢٤٣ ملیار دینار.
دۆخی ئێستا: کارکردن لە تەواوی بڕگەکانی تری پڕۆژەکە بە شێوەیەکی چڕ بەردەوامە.

دوو سایدی دووکان- چوارقوڕنە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین پێکەوە دەبەستێتەوە.




PM:08:43:23/07/2026