بەیانی ئەمڕۆ بە
چەند درۆنێک جارێکی هێرش کرایەوە سەر شاری هەولێر، کە سێ درۆن لەلایەن سیستمی بەرگری
هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی تەموز بە چەند درۆنێک هێرشکرایە سەر هەولێر،
هەندێک لە درۆنەکان لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و بەشێکی دیکەیان لە نزیک ماڵەکانی کۆمەڵگەی
سێبیران کەوتنە خوارەوە و بوونە هۆی کەوتنەوەی ئاگر.
بەهۆی ئەم هێرشانەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی هەولێر بەشێوەیەکی کاتی هەڵوەشاونەتەوە و گەشتێکی ڕۆیشتنیش لە کۆتا
ساتەکاندا ڕاگیرا.
تا ئێستا لایەنە فەرمییەکانی هەولێر ئاماری هێرشەکان و زیانەکانیان
رانەگەیاندووە.
لە سەرەتای شەڕی
ئێران و ئەمریکا لە ٢٨ی شوباتەوە بە زیاتر لە ٩٣٠ درۆن و مووشەک هەرێمی کوردستان بۆردوومان
کراوە، بەهۆیانەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٥٠ کەسیش بریندار بوون.