بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایین و رانەگیراون

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر جەخت لەوەدەکاتەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامبن و رانەگیراون.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٤ی تەموز، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، هێرشە درۆنییەکانی بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی هیچ کاریگەرییەکی نەبووە لە سەر گەشتەکانی فڕۆکەخانە و بەڵکو گەشتەکان ئاسایین و رانەگیراون.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی هەولێر بەرپەرچی شەش هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراویان دایەوە و هەر شەش درۆنەکەیان لە تێکشکاند، بەبێ ئەوەی هیچ زیانیكی لێبکەوێتەوە.




AM:11:56:24/07/2026