چەند بەڵگەنامەیەك لە سەر خانەنشینی پێشمەرگە ئاشکرا دەكرێت

‌سۆران عومەر
پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان لەچەند بەڵگەنامەیەكدا ئاشكرای دەكات كە تەنها لەساڵی 2013 دا زیاتر لە27 هەزار خانەنشینی بۆ پێشمەرگە كراوە‌و داوا لەپەرلەمانی كوردستانیش دەكات بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە بكەن.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان سەر بە فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوەتیایدا هاتووە كە تەنها لەو ساڵەدا 27 هەزارو 674 خانەنشینی بۆ پێشمەرگە كراوە، لەكاتێكدا بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لەساڵی 2012دا تەنها (64967) خانەنشین هەبووە لە(خانەنشینی پێشمەرگەو خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانیو خانەنشینی پێشمەرگەی ئەیلول) كەچی لەكۆتایی 2013دا بەرز بووەتەوە بۆ (92641) خانەنشینی، واتا لەو ماوە كەمەدا (27674) خانەنشینی زیادی كردووە.

هەر لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە كە تەنها لەساڵی 2013دا زیاتر لە27 هەزار خانەنشینی بۆ پێشمەرگە كراوە، ئەویش پرسیاری لەوەزارەتی دارایی كردووەو وەڵامێكی جێی باوەڕنەبوویان داوەتەوە، ئێستا داوای لەپەرلەمان كردووە بەدواداچوونی بۆ بكەن.

لەو بەڵگەنامانەدا ئاشكراكراوە كە تەنها لەو ساڵەدا 27 هەزارو 674 خانەنشینی بۆ پێشمەرگە كراوە، لەكاتێكدا بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لەساڵی 2012دا تەنها (64967) خانەنشین هەبووە لە(خانەنشینی پێشمەرگەو خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانیو خانەنشینی پێشمەرگەی ئەیلول) كەچی لەكۆتایی 2013دا بەرز بووەتەوە بۆ (92641) خانەنشینی، واتا لەو ماوە كەمەدا (27674) خانەنشینی زیادی كردووە.





PM:03:33:18/01/2015