دژە تیرۆر ئاراستەی درۆنەکانی هێرشیان کردە سەر هەولێر دیاری دەکات


دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی بەیانی هەینیەوە بۆ سەر شاری هەولێر، رایگەیاند" ئەو درۆنانە لە رۆژئاوای هەولێرەوە ئاراستەی شارەکە کراوە"( ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقەوە ئاراستەکراوەو، میلیشیاکانن).

لە راگەیاندنی دژەتیرۆردا کە رۆژی ٢٤ ی تەموزی ٢٠٢٦ بڵاویکردەوە هاتووە" بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ تەممووزی ٢٠٢٦ لە کاتژمێر٩:٣٢ تا ٩:٤٥ی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە کە لە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابوون، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بە چەند درۆنێک جارێکی هێرش کرایەوە سەر شاری هەولێر، کە پێنج درۆن لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە تێکشکێندران، لەم خوولەی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران، یەکەمجارە هێزەکانی هەرێم بە ناڕاستەوخۆ میلیشیا شیعەکان تۆمەتبار بکەن.




PM:02:30:24/07/2026