بەنزین هەر سێ جۆرەکەی زۆر بە کەمی لە هەولێر و دهۆک دەستدەکەون
لەو ساتەوەی حکومەتی هەرێم بریاری دەرکردووە کە نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەکەیەوە بە نرخێکی هەرزانتر لە جاران بفرۆشیرێت، لە بەنزینخانەکانی هەولێر و دهۆک بە شێوەیەکی کەم دەستدەکەون و زۆربەی بەنزینخانەکان جەختدەکەنەوە کە بەنزینیان نییە. هەرچی سلێمانییە نرخەکەی وەک جارانە.
رۆژی چوار شەممەی رابردوو حکومەتی هەرێم بڕیاری لەبارەی نرخی نوێی جۆرەکانی سووتەمەنیەوە دەرکردو بەپێی نرخە نوێکە دەبێت نرخی بەنزین نۆرماڵ هەر لیترێک بە ٨٥٠ دینار بگاتە دەست هاوڵاتی، هەرچی بەنزینی جۆڕی موحەسەنە هەر لیترێکی بە ١٠٠٠ دینار بگاتە دەست هاوڵاتی، هەرچی بەنزینی سوپەرە هەر لیترێکی بە ١٢٠٠ دینار بێت.
بەپێی بە دواداچوونەکانی ( سپی ) لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک زۆر بە زەحمەت بەنزین دەستدەکەوێت، زۆرێک لە بەنزیخانەکان نووسێنێکیان هەڵواسیووە کە بەنزینیان نییە، هەندێکیشیان ئاماژە بەوە دەکەن ( بەنزینی جۆری نۆرماڵیان نییە ).
هەرچەندە حکومەتی هەرێم بڕیاری دا کە بۆ هەر پارێزگایەک بڕێکی بەنزین بە نرخی داشکاو بنێرێت و لە راگەیاندنەکان بڵاوکرانەوە، بەلآم تا ئێستا نەک هیج کاریگەری دروستنەکردووەو نرخ دانەبەزیووە، بەڵکو بڕی بەنزینی تەواو و بەتایبەتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان دەستناکەون.
PM:06:32:24/07/2026