ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێت

لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی تەممووز دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرج دەکرێت.



PM:10:01:24/07/2026