کەشناسی: ئەم هەفتەیە بارستە هەوایەکی فێنک بەڕێوەیە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و دەستەی کەشناسی ڕایانگەیاند، کە لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی هەوای فێنک لە باشووری ئەورووپاوە ڕوو لە عێراق دەکات.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەم بارستە هەوایە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار ٥٠ پلەی سیلیزی و شکانی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ناوچەکەی گرتبووەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست، باکوور و ڕۆژئاوای وڵات هەستی پێدەکرێت، بەڵام ئەم دابەزینە کاتییە و تاوەکو ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام دەبێت، چونکە لە کۆتایی هەفتەدا پلەکانی گەرما دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە.

هاوکات بە پێی پێشبینی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی تەموز کەشوهەوا: ئاسمان ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با: باکووری خۆرهەڵات.

خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (۱۰ - ۲۰) کم/ک.

مەودای بینین: لەنێوان (۹ - ۱۰) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما: بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: ٤٢

سلێمانی: ٤١

دهۆک: ٤١

هەڵەبجە: ٤٣

سۆران: ٤٠

زاخۆ: ٤٢

پیرمام: ٣٨

گەرمیان: ٤٥

حاجی ئۆمەران: ٣٢

سبەی یەکشەممە کەشوهەوا: ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا.

خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ - ٢٠) کم/ک.

مەودای بینین: لەنێوان (٩ - ١٠) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:

هەولێر: ٤١

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤٠

هەڵەبجە: ٤١

سۆران: ٣٩

زاخۆ: ٤١

پیرمام: ٣٨

گەرمیان: ٤٤

حاجی ئۆمەران: ٣١





AM:11:14:25/07/2026