ئەمڕۆ لە سنووری گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی بوومەلەرزەیەک
روویدا شارەزایەکی بوومەلەرزەزانیش دەڵێت نزیکیی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی زەوی هۆکاری
هەستپێکردنەکەی بووە.
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی و بومەلەرزەزانی، رایگەیاند
"بوومەلەرزەکە کاتژمیر ١٠:٤٠ بە گوڕی ٣،٧ پلەی رێختەر و لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتری
زەویدا روویداوە".
بە پێی زانیارییەکان چەقی بوومەلەرزەکە گوندی تەپە سپی بووە
لەنێوان قەزای کفری و ناحیەی قادر کەرم؛ ئاماژەی بەوەشکرد: "قووڵایی بوومەلەرزەکە
حەوت کیلۆمەتر بووە؛ بۆیە هەستی پێکراوە. تاوەکو قووڵایی کەمتر بێ، زیاتر هەستی پێدەکرێ".