عارف ڕوشدی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
داوا دەکات بە یاسا سنور بۆ هەندێ لە دەزگاکانی راگەیاندن دابنرێت.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیجی
خۆی لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەنوسێت:ئەو
دەزگا ڕاگەیاندنانەی لە ژێر چەتری ( ئازادی ڕادەڕبڕین) دا، هەواڵی چەواشەکاری پەخشدەکەن
، هۆکاری بڵاوکردنەوەی تۆوی دڵەروکێ و ناسەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتین، بۆیە بیانەوێ
یان نەیانەوێ، دەبنە بڵنگۆی ناحەزانی گەل و وڵاتەکەمان.
هەروەها دەنوسێت: لە دونیای پێشکەوتو و ئازادیخوازدا،
ڕاگەیاندن بەرپرسیارانە و پیشەییانە ئەرکدارن، کارێک ناکەن ئاسایشی کۆمەڵایەتی تێکبچێت
و نەیاران سودمەندبن.
عارف روشدی کە پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بوو و
ماوەی ١٠ -١٢ ساڵە بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی هەروەها دەنوسێت: بەداخەوە
لە ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستاندا، ڕەوتێکی لادەری پۆپۆڵیستی هەرزەکار بوونی هەیە،
هەمیشە لە تەنگژەکاندا، دوور لە هەر پابەندبوونێکی نیشتیمانی هاندەری ناسەقامگیری
و هەڵخەڵەتاندنی جەماوەرن. بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان،
بەیاسا سنورێکیان بۆ دابنن .