كفاح مەحمود، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بارزانی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان دۆسیەی دەستدرێژییەکانی
ئێران و میلیشیاکانی ڕادەستی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران کردووە.
وتیشی: ئەم هەنگاوە لەبەر ڕۆشنایی ئەوەیە کە زەیدی کوردستان
بە "بەشێک لە جەستەی خۆی" وەسف دەکات.
كفاح مەحمود، جەختیشیکردەوە "جەستە دەبێت بەرگری لێ
بکرێت، نەک ڕێگە بدرێت دەستدرێژی بکرێتە سەر و خۆی لێنەکرێتە خاوەن.
لە سەرەتای شەڕی ئێران و ئەمریکا لە ٢٨ی شوباتەوە بە زیاتر
لە ٩٣٠ درۆن و مووشەک هەرێمی کوردستان بۆردوومان کراوە، بەهۆیانەوە ٣٢ کەس گیانیان
لەدەستداوە و نزیکەی ١٥٠ کەسیش بریندار بوون.