ئەو چەکدارەی کە لە کاتی هێرشی چەکدارانی حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە دیمەنی بڵاوبووەوە و تێیدا کەزییەکی بڕدراوی کچە شەڕڤانێکی بە دەستەوە بوو، لە دواین دەرکەوتنیدا بەشداری خۆپیشاندانێکی دژی هەسەدە کردوە.
یەک شەممە، ٢٦ تەمووز ٢٠٢٦، رامی دەهش ناوی ئەو چەکدارەیە کە کەزی ژنە شەڕڤانەکەی بڕیبوو، بە پێی ئەو وێنە و زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، رامی دەهش نیشتەجێی شاری گرێ سپییە و رۆژی شەممە لەناو کۆمەڵێک چەکدار و سەرۆک هۆزە عەرەبەکاندا بینراوە کە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەو شارە گردببوونەوە.
لە ڤیدیۆکەی رامی دەهش کە تێیدا کەزییەکی بە دەستەوە بوو، لە ڤیدیۆکەدا دەیوت کە قژی شەڕڤانێکی بڕیوە، کاتێک لێی دەپرسن بۆچی قژی شەڕڤانەکەت بڕیوە، دەڵێ، ئەو کاتەی قژی بڕی، ئەو ژنە شەڕڤانە کوژرابوو.
ئەو ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆر گەورەی لەسەر ئاستی انوخۆ و جیهان لێکەوتەوە و وەک سووکایەتیکردن بە ژنان و شەڕڤانانی کورد لێکدرایەوە، دواتر ئەو چەکدارە بانگەشەی ئەوەی کرد کە تەنیا گاڵتەی کردووە و ئەوە قژی دەستکرد بووە و لە ناو چێشتخانەیەکدا دۆزیویەتییەوە، بەڵام ئەم قسانەی بێ بەڵگە بوون.
وێنەی ئەو چەکدارە لە کاتێکدا قژی بردراوی ژنە شەڕڤانێکی بەدەستەوەیە: