ئەرشیف، هێرشی ئێران لە لایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانان لە ئاسمانی هەولێردا بەرپەچدراوەتەوە
وتەبێژی سوپای پاسداران، محەمەد ئەکرەمی نیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند "بە هێرشی درۆنیی و مووشەکیی، نزیکەی هەموو ژێرخانەکانی ئەمریکامان لە هەولێر لەناوبرد".
شەممە، ٢٦ تەمووز ٢٠٢٦، محەمەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێت "لە وڵاتانی کەنداویش زیانی جدیمان بە بنکەکانی ئەمریکا گەیاندووە و بەشێکی زۆری توانای سەربازیی وڵاتەکەمان لە ناوچەکەدا پەکخستووە، هێزەکانمان ئامادەییان هەیە، کە ئەگەر جەنگەکە درێژە بکێشێت، بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بدەن".
لە دوای ٢٨ شوباتی ٢٠٢٦ـەوە هێرشەکانی ئەمریکا وئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد و ئێرانیش لە وەڵامدا هێرشی کردە سەر وڵاتانی ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستانیش.