زیاتر لە ١٠٠٠ شوێنی بازرگانی لە هەرێم سزادراون

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێریی بازرگانی بە میدیاکانیان ڕاگەیاند'' لە شەش مانگی ڕابردوودا دەستەی تیمەکانیان لە پارێزگاکانی هەرێم سەردانی زیاتر لە ١٤ هەزار شوێنی بازرگانییان کردووە و لە ئەنجامدا هەزاران سەرپێچیکار سزادراون و ڕەوانەی دادگە کراون.''

لە هەولێر تیمەکان سەردانی ٦ هەزار و ٦٥٨ شوێنیان کردووە و لە ئەنجامدا ٥٤٦ سەرپێچیکار سزادراون و ٤١ شوێن داخراون و دەست بەسەر ١٢٧ تۆن کاڵای بەسەرچوودا گیراوە، هاوکات بڕی زیاتر لە ٩١ ملیۆن دینار وەک سزای دارایی لە سەرپێچیکاران وەرگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سلێمانی لە ئەنجامی ٢٩ هەزار و ٢٥٠ سەرداندا ٢ هەزار و ٥٤٤ سەرپێچی تۆمارکراون و ١٤٧ شوێن داخراون، هاوکات دەست بەسەر زیاتر لە ٢٥٣ هەزار دانە کاڵای ماوەبەسەرچوودا گیراوە و تەواویان لەناو براون.

هاوکات، لە دهۆک و هەڵەبجە پشکنین بۆ هەزاران شوێن کار کراوە، لە دهۆک دەست بەسەر ٧٠٠ تۆن کاڵای خراپدا گیراوە و ٢٥٠ شوێن سزادراون، لە هەڵەبجەش ١٥ شوێنکار داخراون و ١٣٣ شوێن سزای دارایی دراون و سەدان شوێنی دیکەش ئاگادارکراونەتەوە.



PM:08:44:26/07/2026