بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ٢٠ بەنزینخانە دادەخات

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند'' لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی چاودێریکردنی بازاڕدا ٢٠ بەنزینخانەیان لە ناوەندی شاری هەولێر داخستووە چونکە بەنزینی کوالێتی خراپ و ناتەندروستیان بە هاووڵاتییان فرۆشتووە.''

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردەوە کە ئەم بڕیارە بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنمایی و ستانداردەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەرچووە، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە فێڵی بازرگانی.

جەختیشیان کردەوە کە تیمەکانی پشکنین بەردەوام دەبن و ڕێکاری توند بەرامبەر هەر سەرپێچیکارێک دەگرنە بەر.



PM:09:31:26/07/2026