لەناو مزگەوتێکی کەلاردا پیاوێکی ٦٣ ساڵان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا

سۆران محەممەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاند'' ئەمشەو یەکشەممە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، لەناو مزگەوتی تەقوا لە شاری کەلار هاووڵاتییەک بە ناوی (کەرەم ئیبراهیم ڕەمەزان) تەمەن ٦٣ ساڵ، لەلایەن خزمێکی خۆیەوە تەقەی لێ کراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.''

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکاری ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە لە نێوانیاندا.

هەروەها ڕوونی کردەوە بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە و تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە بۆ دەستگیرکردنی، تەرمی کوژراوەکەش ڕەوانەی دادپزیشکی کراوە.



PM:10:28:26/07/2026