پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق بە شێوازێکی نوێ و تێکەڵ ئامادە دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند'' لە کۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، میکانیزمی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ٢٠٢٧ خرایە ڕوو، کە تێیدا بڕیارە بۆ یەکەمجار لە عێراق پەنا بۆ شێوازی "بودجەی بەرنامە" ببڕێت بە شێوەیەکی هاوتەریب لەگەڵ بودجەی ماددە".

جەمال کۆچەر،باسی لەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بۆ ڕوونکردنەوەی شێوازە نوێیەکەی بودجە بووە، بەڵام زانیاری لەبارەی قەبارەی گشتیی بودجەی ٢٠٢٧ نەدراوە.

هاوکات، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە شێوازە نوێیەکەدا لەبری خەرجیی وەزارەتەکان، پارەکان بەپێی کەرتەکان تەرخان دەکرێن و گرنگیی بە ئەنجامی پرۆژەکان و وادەی تەواوکردنیان دەدرێت.

هەروەها ڕوونکراوەتەوە کە بودجەی نوێ پاشکۆیەکی ناچاری دەبێت بۆ پلاندانان و رێکخستنی کاری لەپێشینە، تێیدا هەردوو خەرجیی بەکارخستن و وەبەرهێنان جیا دەکرێنەوە و دامەزراوەکانی دەوڵەت ناچار دەکرێن خەرجی و پرۆژەکانیان بە خشتەیەک دیاری ببن بۆ ئەوەی بەئاسانی بەدواداچوونیان بۆ بکرێت. بڕیاریشە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا پرۆژەیاساکە ئاڕاستەی پەرلەمان بکرێت.



PM:11:31:26/07/2026