٢٠ بەنزینخانەی ناوەندی شاری هەولێر داخران

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڕیاری داخستنی ٢٠ بەنزینخانەی لە ناوەندی شارەکەدا دەرکرد بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دەرکەوت ئەو بەنزینخانانە پابەندی ڕێنمایی و ستانداردە فەرمییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەبوون.

ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێکارە یاساییە، پاراستنی سەلامەتیی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان و ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە فێڵێکی بازرگانی لە بازاڕدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردەوە کە تیمەکانی پشکنین بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و سزادانی هەر خاوەن بەنزینخانەیەک کە سەرپێچی بکات.




AM:10:12:27/07/2026