شارەزای کەشناسی: پاییزێکی کەم وێنەی باراناویمان ببێت

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات "هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن پاییزێکی کەم وێنەی باراناویمان ببێت."

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی پێیوایە پاییزی ئەمساڵ جیاوازتر دەبێت لە پێشتر و دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین زووتر دەبێت لە ئاسایی.

لە لایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

کەشی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی تەموز ئاسمان: ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با: باکووری ڕۆژئاوا.

خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ - ٢٠) کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا.

مەودای بینین: لەنێوان (٨ - ١٠) کیلومەتر دەبێت.

پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٤١ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٤١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٤ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤١ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٤١ پلەی سیلیزی

سۆران: ٤٠ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣٤ پلەی سیلیزی

سبەی سێشەممە ئاسمان: ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با: باکووری ڕۆژئاوا.

خێرایی با: لەسەرخۆ (٥ - ١٥) کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا.

مەودای بینین: لەنێوان (٧ - ٩) کیلومەتر دەبێت.

پلەکانی گەرما: کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (١ - ٢) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٤٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٤٣ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٥ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٢ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٤٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ٤٣ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣٥ پلەی سیلیزی




AM:11:05:27/07/2026