وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهای دۆلار
دابەزیوە و پێشبینیی دابەزینی زیاتری دەکات، بەمەرجێک دۆخی ناوچەکە ئارام بێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ڕایگەیاند
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هۆکار و دەنگۆی جیاواز بوونەتە هۆی ناجێگیریی بەهای دۆلار
بەرامبەر بە دینار.
گۆران ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ بەهای دۆلار دابەزینی بەرچاوی
بەخۆیەوە بینیوە، کە لە ماوەی ساڵێکدا وەک ئەو دابەزینە تۆمار نەکراوە.
هەروەها پێشبینی کرد بەهای دۆلار زیاتر داببەزێت و ئەگەری هەیە
نرخی ١٠٠ دۆلار بگاتە ١٤٦ هەزار دینار، بەڵام ئەمە بەندە بە ئارامیی دۆخی ناوچەکە.