ئیدارەی گشتیی یەكێتیی بۆ دروستكردنی میوانخانەیەك لە مێرگەپان سەدان دار دەبڕێتەوە

ماوەیەكە ئیدارەی گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرقاڵی دروستكردنی میوانخانەیەكن لە سەیرانگای مێرگەپان لە بناری چیای پیرەمەگرون، بۆ دروستکردنی ئەم میوانخانەیە سەدان داری ئەو ناوچە سەیرانگایەیان بڕیوەتەوە.

بە پێی بەدواداچوونەكانی سپی، نزیكەی مانگێكە لە ناوچەی "ملەی گردین" كە "ئاوەڕێژی مێرگەپان و قزلەر"یشی پێدەڵێن، چەندان شۆفڵ و حەفارە و ئامێری تر لەناوچەیە کاردەکەن بە مەبەستی تەختكردن و دروستكردنی بینایەك بۆ میوانخانەی ئیدارەی گشتیی یەكێتی نیشتمانی کوردستان.

شوێنی ئەم داربڕینەوەیە كە دەكەوێتە بەری نسێی مێرگەپان، زۆربەی دارەكان كە بڕاونەتەوە، بەڕوو و چوالە و دارە خۆڕسكەكانی ترن.

تا ئێستا هیچ دەزگایەكی حكومی و رێكخراوێكی كۆمەڵگای مەدەنی لەسەر بڕینی سەدان دار لەم شوێنە نەهاتوونەتە دەنگ.

پێشتر چەندین كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون و رێوشوێنی یاساییان گیراوەتە بەر كە ژمارەیە ئەو دارانە بە دەستی ئەو تۆمەتبارانە بڕوانەتەوە زۆر كەمتر بوون لەو دارانانەی لەشوێنی ئەم میوانخانەیە بڕدراونەتەوە.




PM:12:36:27/07/2026