بە حەوت دۆرنی خۆکوژی هێرشکرایە سەر هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

‌وێنە.. ئەرشیف
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دوو شەممە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵ ٧ جار لە رێگای درۆنی خۆکوژیەوە هێرشکراوەتە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکرات و پارتی ئازادی کوردستان لە کۆیەو دێگەڵەو هەولێر.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حزبی دیموکراتەوە بە " سپی " راگەیاند" کەمێک لەمەوبەر لە رێگای چوار درۆنەوە هێرشکرایە سەر بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان لە دێگەڵە و هەولێر".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی " لە هەمان کاتدا هێرشکرایە سەر بارەگایەکی حزبی دیموکرات لە باوەجی شاری کۆیە ".

نیوەڕۆی ئەمڕۆش کات ژمێر ١٢:٢٠ خوولەک لە رێگای دوو درۆنەوە هێرشکرایە سەر بارەگای حزبی دیموکرات لە چیای هەیبەت سوڵتان.

هەموو ئەم هێرشانە هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبووە. 




PM:02:31:27/07/2026