له گوندی به‌كرئاوا له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاگر لە شوێنی مەڕوماڵات کەوتەوە و بە هۆیەوە ٤٠ سەر مەڕ سووتان.
دوو شەممە، ٢٧ تەمووز ٢٠٢٦، نه‌وشیروان محه‌مه‌د، خاوەنی مەڕەکان بە میدیاکانی راگەیاند "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکرامەوە، له‌وەی ئاگر لە شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانم کەوتووەتەوە، بەو‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی ٤٠ سه‌ر مه‌ڕمان به‌ته‌واوی سووتاوه، خه‌ڵك به‌شێكی دیكه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی بۆ ده‌ركردوین زیانه‌كانی كه‌مكردووەتەوە".
خاوەنی مەڕە سوتاوەکان ئاماژەی بەوەشکرد کە جگه له سووتانی مه‌ڕه‌كان، "كاو گه‌نم و بڕوێشی زۆریشیش" سووتاوه، تائێستا نازانن هۆكاری ئاگره‌كه چیبوه.