یەكێتی‌و گۆڕان كۆبوونەوە

ئەمرۆ وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا پێش نیوەرۆی ئەمرۆ دوشەممە هەر دوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتی‌و گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی‌و پشكی حیزبەكانی دیكە لەمەكۆی سەرەكی گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆبوونەتەوە.

وەفدی یه‌كێتی‌ پێكهاتووه‌ له‌ حاكم قادرو شۆڕش ئیسماعیل‌و له‌تیف شێخ عومه‌ر، له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌‌و جه‌لال جه‌وهه‌ر‌و د.ئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ریم.




AM:11:15:19/01/2015