وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئاکام قوتبەدین زانیاری سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی دوو پەڕەشووتەوان لە ئەحمەد ئاوا ئاشکراکرد و دەڵێت "بریندارن".
سێ شەممە، ٢٨ تەمووز ٢٠٢٦، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "رووداوەکە کاتژمێر ٥:٣٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و هەردوو پەڕەشووتەوانەکە برینداربوون و برینی یەکێکیان کەمێ سەختە".
ئاکام قوتبەدین وتیشی "یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە تیمار دەکرێت و برینی ئەوەی دیکەشیان برینی کەمێ سەختە و رەوانەی سلێمانی کراوە".
بەپێی زانیارییەکان پەڕەشووتەوانەکان بۆ مەشقی وەرزشی چوون و یەکێکیان ناوی کامەران کەریمە و خەڵکی قەزای پیرمامە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئەوی دیکەشیان ناوی فائیب محەممەدە و خەڵکی شاری سلێمانییە.