گۆڕانو یەکێتی لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان لەسلێمانی رێكەوتن
كۆبوونەوەی ئەمرۆی هەر دوو وەفدی دانوستانكاری گۆڕانو یەكێتی لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی پێهات.
پاش كۆبوونەوەكە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەتیف شێخ عومەر ئەندامی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی رایگەیاند، ئەمرۆ دوا کۆبونەوەی ئێمَە بوو لەسەر ئەو پرسە و زنجیریەک کۆبونەوەمان لەگەڵ گۆران ئەنجامدا تا رێکبکەوین بە پێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن چی پێویستە فەراھەمی بکەین و بەشداریبکەن لە دروستکردنی وێنە گشتییەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئیدارەیەکی خۆجێیەتی بنکە فراوان .
وتیشی، ئێستا لەگەڵ گۆران رێککەوتوین کە لە نزیکترین کاتدا لەگەڵ لایەنەکانی تر دابنشین و قسە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بۆ ئەو لایەنانە بکەین کە چی بە پێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن مافیانە بە تەوافوق پێیان بدرێت .
ئەوەی ئاشکرا کرد، ھەر لەو کۆبونەوەیەدا قسەمان لەسەر ئەوە کردووە کە ئەو ھەڵمەتی راگەیاندنەی ئەم چەند رۆژەی دوای کە گرژیەکی بەخۆوە بینیوە چارەسەر بکرێت و ھەردوولا بروامان وابووە کە دەبێت بە پەیوەندییەکانماندا بچینەوە زمانی یەکتر لێکتێگەیشتن و قبوڵکردن ھەبێت و بەو ئاراستەیەش لە داھاتوودا کار دەکەین.
ھەر سەبارەت بە کۆبونەوەکە د. ئاکۆ حەمە کەریم رایگەیاند، ھەردوولا تەئکیدیمان لەوە کردۆتەوە کە بە پێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن ھەموو لایەنەکان ئەو پۆستانەی کە بەریان دەکەوێت پێیان دەدرێت ئەگەر ھاتوو پۆستێک لای یەکێتی یان گۆران بێت دەستەبەرداری دەبین بۆ لایەنەکانی تر .
وتیشی، ئەو رێککەوتنەی لە نێوان یەکێتی و گۆراندا کراوە ھەندێک گۆرانکاری ھەیە و بەشێکی دەکەوێتە سەر گفتوگۆکانی ئێمە لەگەڵ لایەنەکانی تردا،
ھەردوولا گەشبین دەبین بەوەی پێکەوە ئیش بکەین لە زووترین کاتدا لەگەڵ ھەموو لایەنەکان دادەنیشین، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان یەکێتی و گۆراندا کراوە لایەنەکان بەشیان بۆ دانراوە ئێمە لەگەڵ ئەوەین ھەموو ھێز و لایەنەکان بە پێی ژمارەی دەنگ بەشدار و ھاوبەش بن لە سبەینێشەوە گفتوگۆکان دەستپێدەکات .
PM:01:10:19/01/2015