برای مه‌لا كرێكار: مامۆستا كرێكار ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان
مه‌لا كرێكار
خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار رایدەگەیەنێت "دڵنیابن ڕۆژێك له رۆژان مامۆستا كرێكار ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و به‌گه‌ڕانه‌وه‌شی دۆسیه‌ی خێڵی حه‌مه ئاشكرا ده‌بێت و ئه‌و چه‌قۆیه‌ش ده‌دۆزرێته‌وه كه‌گوێ و لووتی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی‌یان له‌و ڕووداوه‌دا پێ بڕاوه".
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادكردنی مەلا كرێكار لە زیندانی نەرویج‌و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ كوردستان، عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی وتبوو "لای ئێمه مه‌لا كرێكار پیاوێكی تاوانباره، یه‌كێتیی نیشتمانی زیاتر له 360 پێشمه‌رگه‌ی به ده‌ستی ئه‌نسارولئیسلام، له ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شنروێ و ته‌وێڵه و خێڵی حه‌مه و ته‌په‌كوڕه شه‌هید بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی ئێمه به ده‌ستی گرووپه‌كه‌ی مه‌لا كرێكار شه‌هید بوون، ئیتر چۆن ئێمه قبوڵی ده‌كه‌ین ئه‌و تاوانباره بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان!".
عه‌تا سه‌راوی جه‌ختیشی كرده‌وه: "خودی خۆم برایه‌كم فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده بووه، له‌گه‌ڵ چوار ئامۆزامدا به ده‌ستی چه‌كداره‌كانی ئه‌نسارولئیسلام شه‌هید بوون، مه‌لا كرێكار به دوژمنێكی سه‌ره‌كیی خۆم ده‌زانم، چونكه ئه‌و بكوژی براكه‌ی منه و خۆیشم موده‌عی ده‌بم له‌سه‌ری چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌كرێت، منیش ئاوا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر مه‌لا كرێكار بگه‌ڕێته‌وه كوردستان، من خۆم له بكوژی برای خۆم و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی نابوورم”.
لەبەرامبەردا خالید رەنجدەر برای مەلا كرێكار لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت: "كوردستان موڵكی كه‌س نییه تا قبووڵ بكات یان نه‌كات مامۆستا بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌جێی شانازی مامۆستا كرێكار و خانه‌واده‌كه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه خیانه‌تیان له میلله‌تی خۆیان نه‌كردووه و له قۆناخی خه‌باتدا ڕۆڵیان هه‌بووه و مه‌ردانه له سه‌نگه‌ری خه‌باتدا بوون، ئه‌مه له‌كاتێكدا بووه كه خه‌ڵكیی، مه‌له‌فیان هه‌بووه و زانیاریان له‌سه‌ر هه‌ستیارترین ورده‌كاری خه‌بات و سه‌رچاوه‌ی هێزی شۆڕش داوه به‌دوژمن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌خوێنی خه‌ڵك پاراستوه”.
ره‌نجده‌ر له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێ "ئه‌وانه‌ی له‌په‌نا حیزبه‌كانیانه‌وه لافی كوردایه‌تی و دڵسۆزی ئه‌م میلله‌ته هه‌ژاره لێ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ كوردستان له‌خه‌ڵكانی تر حه‌رام بكه‌ن، له دادگه‌ی مه‌یدانی سه‌ربازی بێ دادوه‌ر و به‌ده‌ستڕێژی گوللـه به‌رهه‌ڵستكار و خه‌ڵكانی بێ تاوانیان به به‌رچاوی كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه ڕه‌میی كردووه و تا ئانیشكیان له‌خوێنی خه‌ڵكی بێ تاواندا سووربوه”.
خالید جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه "دڵنیابن ڕۆژێك له رۆژان مامۆستا كرێكار ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و به‌گه‌ڕانه‌وه‌شی دۆسیه‌ی خێڵی حه‌مه ئاشكرا ده‌بێت و ئه‌و چه‌قۆیه‌ش ده‌دۆزرێته‌وه كه‌گوێ و لووتی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی‌یان له‌و ڕووداوه‌دا پێ بڕاوه”.
ئاماژە بەوەش دەكات "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ ئه‌وه مامۆستا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌و دۆسێیانه نه‌كرێنه‌وه‌و تاوانبارانیش وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچن، من مژده ده‌ده‌م به‌خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان كه‌هه‌رچه‌نده نه‌رویج به‌ربه‌ست دابنێ گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا كرێكار بۆ كوردستانه‌كه‌ی نزیكه‌و خه‌ون نییه”.
PM:02:02:21/01/2015