یه‌كێتی‌و گۆڕان 13 پۆستیان بۆ خزمه‌ت دیاریكرد
هەر دوو لیستی یه‌كێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان 13 پۆستیان بۆ لیستی خزمه‌ت لە ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دیاریكرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ماڵپه‌ڕی شرۆڤه بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ردوو لیستی یه‌كێتی‌و گۆڕان، كۆمه‌ڵێك پۆستیان له‌پشكی خۆیان خستۆته به‌رده‌م لیستی خزمه‌ت، كه خۆی له (13) پۆست‌دا ده‌بینێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌و پۆستانه‌ی كه یه‌كێتی‌و گۆڕان خستویانه‌ته به‌رده‌م لیستی خزمه‌ت، بریتین له (جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری ڕاپه‌ڕین، قائیمقامی قه‌ره‌داغ، قائیمقامی ماوه‌ت، ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی جه‌باری، ناحیه‌ی باوه‌نور، ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر، ناحیه‌ی نه‌وجول، ناحیه‌ی كۆكز، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌زگای مین‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی)، به‌ڵام لیستی خزمه‌ت تا ئێستا وه‌ڵامی كۆتایی نه‌داوه‌ته‌وه.
PM:02:10:22/01/2015