ناوچه‌ی که‌سک سه‌ربازگه‌ی که‌سک و شه‌ش گوند له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئازادکران.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه له باکوری رۆژئاوای موسڵ به سپی میدیای راگه‌یاند " له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه 23-1 هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باکوری رۆژئاوای موسڵه‌وه ده‌ستی به‌هێرشکردن کرد‌و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێزی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی زیاتر له‌شه‌ش گوند و سه‌ربازگه‌ی که‌سک رزگار بکه‌ن له باشور‌و رۆژئاوای موسڵ".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هێزی پێشمه‌رگه جگه له سه‌ربازگه‌ی که‌سک ناوچه‌ی سایلۆ و کارگه‌ی غازه‌که‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره ڕزگارکردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که زیانه‌کانی چه‌کداره‌کانی داعش به ده‌یان کوژراو برینداره، هاوکات چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کیش شه‌هید بووه‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی تریش برینداربوون.