"پارتی بەهه‌نگوینی كوردی ده‌می فه‌تلاوی شیرینده‌كه‌ن‌و بۆ یه‌كێتیش ژه‌هرده‌ڕێژن"
فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لێدوانی په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا ده‌كات پ.د.ك، سنورێك بۆ ئه‌و لێدوانانه دابنێت ئه‌گه‌ر نا قسه‌ی خۆیان ده‌بێت.
له رۆژی 21-1-2015، رۆژنامه‌ی ئه‌ڤڕۆ له ژماره له‌ژماره (1572)دا، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رێناس جانۆ وه‌ك چاودێری سیاسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیداناوبراو وتویه‌تی كه " سیاسه‌تی یه‌كێتی خزمه‌ت به كوردستان ناكات".
له‌به‌رامبه‌ریشدا شوان داودی وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: داواده‌كه‌ن پ.د.ك، سنورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی بادینانی پارتی له به‌غدا دابنێت كه له دوای شكسته‌كانی شه‌نگاله‌وه له رۆژنامه‌ی ناوبراو له به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌ستیان داوه‌تێ.
شوان داودی، به‌ماڵپه‌ره‌ی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه ماوه‌یه‌كه له‌وه ده‌چێت به‌رنامه بێت په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رۆژنامه‌ی (ئه‌ڤرۆ)وه كه رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی نزیك له پارتیه‌و له دهۆك چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه له‌په‌نای ره‌خنه‌گرتن له(حشد الشعبی)یه‌وه سه‌نكه‌ریان له یه‌كێتی گرتووه.
وتیشی "هه فته ی رابردوو عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ده‌ڵێت له‌دوای داعش یه‌كێتی مه‌ترسییه، ئه‌م هه‌فته‌یه رێناس جانۆ له‌ژماره (1572)ی هه‌مان رۆژنامه به ناوی چاودێری سیاسییه‌وه ده‌ڵێت (سیاسه‌تی یه‌كێتی خزمه‌ت به كوردستان ناكات)".
وته‌بێژی فراكسیۆنی سه‌وز ره‌خنه له‌پارتی ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت "خۆیان له به‌غدا به‌دوو رووی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گینا كێ ده‌ستی گرتوون بۆ نه‌مانبینی له په‌رله‌ماندا قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر (حشد شعبی) بكه‌ن، ئه‌وه سیاسه‌تی ئه‌وانه جێگای مه‌ترسیه له به‌غدا به هه‌نگوینی كوردی ده‌می حه‌نان فه‌تلاوی شیرین ده‌كه‌ن و له رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ-وه بۆ یه‌كێتی ژه‌هر ده‌ڕێژن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له راستیدا ئێمه له فراكسیۆنی سه‌وز له به‌غدا نامانه‌وێت برۆینه چه‌له‌حانییه‌كه‌وه كه كۆتایه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نه‌بێت".
دوای لێدوانه‌كه‌ی عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كێتی داوای رونكردنه‌وه‌ی له پارتی كرد‌و له‌پێگه‌ی ره‌سمی پارتی عه‌ره‌فات كه‌ره‌م رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
شوان داودی ده‌ڵێت "ئه‌مجاره داوای رونكردنه‌وه ناكه‌ین داوا ده‌كه‌ین پارتی دیموكراتی كوردستان سنورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی بادینانی پارتی له به‌غدا دابنێت".
PM:05:43:23/01/2015