بۆ دووه‌م رۆژه پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وی و له‌هه‌ندێک شوێن پێشڕه‌ویه‌که‌ی گه‌یشته ده‌ره‌وه‌ی ناچه‌ی ماده‌ی 140، له باکوری رۆژئاوای موسڵ له‌هه‌ندێک شوێن پێشمه‌رگه به قوڵی نزیکه‌ی 17 کم چۆته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ماده‌ی 140ه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له میحوه‌ری باکوری رۆژئاوای موسڵ به سپی میدیای راگه‌یاند" پێشڕه‌وی ئه‌م دوو رۆژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ده‌روه‌ی پێشبینییه‌کان بووه‌و ئێستا له باکوری رۆژئاوای موسڵ به‌تایبه‌تی له دووریانی عاشق رۆژئاوای سه‌ربازگه‌ی که‌سه‌ک به ئاراسته‌ی ته‌له‌عفه‌ر، پێشمه‌رگه به‌قوڵی 17 کم له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ماده‌ی 140 ه‌وه پێشڕه‌وی کردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی له محوه‌رێکی تره‌وه پێشمه‌رگه توانی ناوچه‌کان هێڵی ناردنی نه‌وتی عێراق – تورکیا له نزیک شاری ته‌له‌عفه‌ر که پێش هاتنی داعش نه‌وتی پێدا ده‌نێردرا بۆ تورکیا، کۆنترۆڵ بکات.
له قۆڵی موسڵیشه‌وه به پێی زانیارییه‌کانی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی، پێشمه‌رگه له قۆڵی زنازله‌وه پێشڕه‌ویکردووه به ئاراسته‌ی موسڵ و ئێستا گه‌یشتۆته ده‌روازه‌ی شاری موسڵ و ته‌نها 17 کم دووره له شاره‌که‌وه، هاوکات به‌رزاییه‌کانی بادوشیش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه کۆنترۆلکراوه.