له هێرشی ئه‌م دوو رۆژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له‌باکورو، رۆژئاوایی باکوری موسڵ نزیکه‌ی 50 چه‌کدارای داعش کوژراون، هاوکات هێزی پێشمه‌رگه‌ش 15 شه‌هدی هه‌یه.
سه‌رچێ‌وه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ سپی میدیای ئاشکرا کرد که ژیانه گیانییه‌کانی هیزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دوو رۆژی رابردوودا 15 شه‌هیدو به‌ده‌یان برینداره، زۆربه‌ی قوربانییه‌کانیش، به‌هۆی بۆمبی چێنراوه‌وه‌یه، یان به‌هۆی بۆردومانی هاوه‌نه‌که‌نی داعشه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی چه‌کدارانی داعش، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که داعش زیانێکی گیانی زۆری ڵیکه‌وتووه‌و ئه‌وه‌ی بۆ هێزی پێشـه‌رگه ئامارکراوه زیاتر له 50 کوژراو سووتانی ده‌یان ئۆتۆپمبیلی سه‌ربازی داعشه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی" تێکشکانی داعش له‌شه‌ره‌کانی ئه‌م دوو رۆژه‌دا بێ وێنه بووه‌و به‌ته‌واوی له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ وره‌یان به‌رداوه‌و زۆربه‌یان هه‌ڵدێن.