یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل که ناوی حه‌قی کوبانێیه رایگه‌یاند: یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل کۆنترۆڵی زۆربه‌ی شوێنه ستراتیژیه‌کانی ناو کوبانێیان کردووه‌و چه‌کدارانی داعش سه‌ریان لێشێواوه‌و وره‌یان به‌رداوه".
حه‌قی کوبانێ به ئاژانسی هاواری راگه‌یاند" هێزه‌کانیان به‌رده‌وامن له پاککردنه‌وه‌ی شاره‌که‌و وه‌ده‌رنانی چه‌کدارانی داعش سه‌رباری ئه‌وه‌ی رۆژانه چه‌ندین خۆکوژ ڕاکێشی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌که ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر زوو تێکده‌شکێن".
له لایه‌کی تره‌وه ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ 24 که ماڵپه‌ڕێکی کوردانی رۆژئاوایه له میانه‌ی هه‌واڵێکی شه‌وی رابردوویدا بڵاویکرده‌وه که له 90% شاره‌که که‌وتۆته ده‌ست شه‌ڕڤانانه‌وه.
جگه له‌شه‌ڕڤانان و یه‌که‌یه‌کی سووپای ئازاد، نزیکه‌ی سێ مانگه 150 پێشمه‌رگه به‌چه‌کی قورسه‌وه له‌و شاره شان به‌شانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه له‌شه‌ڕدان دژی چه‌کدارانی داعش.