چه‌کدارانی داعش شه‌وی رابردوو کاتژمێر 12 له‌چه‌ندین لاوه له باشوری رۆژئاوا‌و باشوری که‌رکوکه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر پێشمه‌رگه، سه‌ره‌تا داعش هه‌ندێک پێشڕه‌ویان له قۆڵه‌کانی مه‌لا عه‌بدوڵاو مه‌کته‌ب خالید و ته‌للوه‌ردو مریه‌م به‌گ کردووه، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه له ته‌للوه‌ردو مریه‌م به‌گ و مەکتەب خالیدی کۆنترۆڵکرده‌وه‌و، ئێستا شه‌ڕ به‌قورسی لە مەلا عەبدولآ به‌ردوامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له که‌رکوکه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند " سه‌رباری قورسی شه‌ڕه‌که‌و دژواری له شه‌وی رابردوودا، به‌ڵام ئێستا شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌یه".
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا ئێستا ته‌للوه‌ردو مریه‌م به‌گ له ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه، به‌ڵام شه‌ڕیكی قورس له مه لا عه‌بدوڵا ده‌گوزه‌رێت، به پێی سه‌رچاوه‌که‌ی پێشمه‌رگه له‌و قۆڵه‌وه داعش پێشڕه‌وی کردووه بۆ مه‌کته‌ب خالید و مه لا عبدوڵا، ئێستا پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی مەلا عەبدولآیە، به پاڵپشتی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان که زۆر به چڕی بۆردومانی بنکه‌کانی داعش و کۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ده‌که‌ن.
له‌ناو شاری که‌رکوکیش تا ئێستا ئه‌و چه‌کداره ئینتحاریانه‌ی هێرشیان کردۆته سه‌ر بینایه‌ی قه‌سر که بینایه‌کی به‌تاڵه له‌نزیک بکه‌ی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌کان، به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان دوانیان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌و کوژراون و دوانیشیان له بیانه‌که‌دا ته‌قه له هێزه ئه‌منییه‌کان و خه‌ڵک ده‌که‌ن.
هاوڵاتیانی که‌رکوکیش به‌تایبه‌تی کورده‌کان هه‌موویان چه‌کیان هه‌ڵگرتووه، ناو به‌ناو ده‌نگی تۆپ و بردومانیش له ناو شار ده‌بیسترێت که ده‌نگی شه‌ڕی به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌یه ده‌گاته ناو شاره‌که.