به‌رپرسی میحوه‌ری چواری باشوری که‌رکوکی هێزی پێشمه‌رگه، رایده‌گه‌یه‌نێت که هه‌موو شوێنه‌کانی میحوه‌ره‌که‌مان ئازادکردۆته‌وه‌و هێزی پێشمه‌رگه 12 شه‌هیدی هه‌یه‌و 40 لاشه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه.
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری چواری باشوری که‌رکوکی هێزی پێشمه‌رگه، له‌یه‌که‌م لێدوانی فه‌رمیدا بۆ ماڵپه‌ری سپی میدیا، رایگه‌یاند که ئه‌و ناوچانه‌ی دوێنێ شه‌و داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتن وه‌ک مریه‌م به‌گ‌و نه‌هره‌وان‌و سکه‌ی حه‌دید هه‌موویمان کۆنترۆڵکردۆته‌وه‌و پێشمه‌رگه ئێستا له‌ناویدایه‌و ئازادیکردۆته‌وه.
به‌رپرسه‌که‌ی پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه له‌و میحه‌وه‌ره هیچ شوێنێک له‌ژێر ده‌ستی داعشدا نه‌ماوه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی داعش، وه‌ستا ره‌سوڵ وتی " لاشه‌ی چل کوژراوی داعش له ژێر ده‌ستماندایه، که دڵنیاین کوژراوه‌کانیان زۆر له‌وه زیاتره"، وتیشی زیانه‌کانی ئێمه‌ش بریتیه له " کاکه شێرکۆ‌و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی تر‌و پێنج پۆلیسیش شه‌هید بوون".
وه‌ستا ره‌سوڵی وتیشی "له میحه‌وه‌ری پێنج که‌ده‌که‌وێته رۆژئاوای که‌رکوک که کاک که‌مال که‌رکوکی به‌رپرسی میحوه‌ره‌که‌یه، به‌پێی زانیاریه‌کانی من ته‌ه‌لوه‌رد‌و زۆربه‌ی شوێنه‌کانی دیه‌که‌یان ئازادکردۆته‌وه".