داوا دەكرێت كۆمپانیاكانی مۆبایل كارت‌و سیمكارت بە داعش نەفرۆشن

كۆمپانیاكانی مۆبایل رۆژانە كارتی مۆبایل‌و سیمكارت بە چەكدارانی داعش دەفرۆشن‌و رێكخراوێك داوا لە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكات پێش بەو كارە بگرن.

رێكخراوی ڕێكخراوی كاری شەفافیەت بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە بەیاننامەیەكدا بۆ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی داواكاری گشتی داوا دەكەن رێگە لەو كۆمپانیانە بگرن چونكە چەكدارانی داعش لەو مۆبایلانە سودی سەربازیی وەردەگرن.



دەقی بەیاننامەكە:



بۆ بەرێزان : سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
                    سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
                  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
                  داواكاری گشتی  لە هەرێمی كوردستان
لەدوای هاتنی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بەناوی داعش بۆ شارەكانی موسڵ و چەند شارێكی تر كە ماوەی دوو مانگە هێزەكانی پێشمەرگە  لەبەڕەكانی جەنگن لەدژی ئەو گرووپە  , رۆژانە هەواڵی شەهیدبوونی رۆڵەكانی كورد و هێزەكانی پێشمەرگە دەبیستین.
لەكاتێك میللەتی كورد لە جەنگە لەدژی ( داعش) بەڵام كۆمپانیاكانی موبایل رۆژانە كارتی موبایل و سیمكارت دەفرۆشن لەو شارانەی لەژێر دەستی داعشدایە بۆیە داوا لە هەر سێ‌ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و داواكاری گشتی دەكەین لێكۆڵینەوە لە گەیاندنی كارتی موبایل و فرۆشتن و كرین  بكەن هەروەها كۆمپانیاكانی موبایل كە بارەگای سەرەكیان لە كوردستانە بخرێتە ژێر لێكۆڵینەوە  هەوڵ بدرێت كۆنترۆڵی ژمارەی تەلەفونی چەكدارە تیرۆریستیەكان بكرێت . سوودی سەربازی لێ وەربگیرێت.
چونكە ئەو كۆمپانیانە لەسەر خوێنی شەهیدەكانمان بازرگانی دەكەن لە پێناو پركردنی گیرفانیان .





                                                        ڕێكخراوی كاری شەفافیەت بۆ نەهێشتنی گەندەڵی
                                                                                                       سلێمانی
                                                                                                31-1-2015




PM:05:22:31/01/2015