فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری که‌رکوک وه‌ستا ره‌سوڵ
رایگه‌یاند " هێزی پێشمه‌رگه ئه‌مرۆ 22 فه‌رمانبه‌ری کۆمپانیای نه‌وتیان
رزگار کرد".
له هێرشه‌که‌ی داعشدا بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاوای
که‌رکوک شه‌وی 30-1 چه‌کدارانی داعش له چه‌ند قۆڵێکه‌وه توانیان پێشڕه‌وی بکه‌ن
له‌وانه له قۆڵی مه‌لا عه‌بدولآوه، له‌و قۆڵه داعش توانی وێستگه‌ی خه‌بازه
کۆنترۆڵ بکات که 22 فه‌رمانبه‌ری کۆمپانیای نه‌وت که‌وتبوونه ژێر ده‌ستی داعش و
وه‌ک بارمته هێڵرابوونه‌وه لای داعش، پاش ئه‌وه‌ی داعش له شه‌ڕه‌کانی دوێنێ
31-1 له‌و قۆڵه‌شه‌وه شکان، ئه‌و فه‌رمابه‌رانه‌یان له‌شوێنی خۆی جێ هێشتبوو، ئه‌مرۆ
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به پێشمه‌رگه‌وه تا رزگاریان بکه‌ن.
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ئه‌و میحوه‌ره به
سپی میدیای راگه‌یاند" به‌یانی ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه ده‌روازه‌یه‌کی ئارامی بۆ
کردنه‌وه‌و رزگار کران، له‌کاتی رزگارکردندا دوو پێشمه‌رگه برینداربوون".
وه‌ستا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هه‌ر
22 فه‌رمانبه‌ره‌که سه‌لامه‌تن و گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو که‌سوکاری خۆیان.
شه‌وی 30-1 چه‌کدارانی داعش له‌چه‌ندین قۆڵه‌وه
هێرشیكی به‌رفراوانیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌و چه‌ند شوێنێکیان
داگیرکرد، بۆ به‌یانییه‌که‌ی هێزی پێشمه‌رگه له دژه هێرشێکدا ئه‌و شوێنانه‌ی لێ
سه‌ندنه‌وه.